فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزترین ئاستی هەڵاوسان لە مانگی ڕەزبەڕی ئەمساڵدا تۆمار کراوە
چوارشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۲   |  15-11-2023

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی بانکی ناوەندی، نرخی هەڵاوسان لە ڕەزبەری ئەمساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٢٢ مانگی ڕابردوودا.
ماڵپەڕی “ئێکۆ ئێران” نرخی ئەم هەڵاوسانەی ٥٤.٨ لەسەد ڕاگەیاندووە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە پێشتر ناوەندی ئاماری ڕژیم، نرخی هەڵاوسانی مانگی ڕەزبەری ٤٥.٥ لەسەد ڕاگەیاندبوو، بەپێی ئەو نرخەی کە بانکی ناوەندی ڕایگەیاندووە، هەڵاوسانی مانگی ڕەزبەر ٩.٣ لەسەد زیاتر بووه.
بەپێی ئەم زانیارییانە دەردەکەوێت کە نرخی هەڵاوسان لە چوار مانگی ڕابردوودا بەرز بووەتەوە.
لەحاڵێکدا کە بانکی ناوەندی نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی مانگی ڕەزبەری ٥٤.٣ ڕاگەیاندووە، ناوەندی ئاماری ڕژیم پێشتر ٣٩.٢ لەسەدی بۆ نرخی هەڵاوسان لەم مانگەدا بەراورد کردبوو، کە ١٥.١ لەسەد جیاوازییان هەیە.
هەواڵدەریی “ئیلنا” لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەستکورتی خەڵک کردووە و نووسیویەتی: “بەشێک لە کرێکاران لە نیوەی دووهەمی مانگدا  تەنیا بە یەک دانە هێلکە ژیان بەسەر دەبەن.”
ئیلنا لە ڕاپۆڕتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە “تێچووی بژێوی ژیان بۆ هەر بنەماڵەیەک لە تاران لانیکەم ٢٥ میلیۆن تمەنە و بە داهاتی ٩ میلیۆن تمەنیی کرێکاران تەنیا، ٣٦ لەسەدی پێداویستیی ژیانیان دابین دەبێت، کەوابوو زیاتر لە نیوەی مانگیش گیرفانی کرێکاران خاڵییە.”