فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەسەرهاتی گیانبەختکردوویەکی خەلکی کەنگاوەر لە تاران
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022

عیرفان خەزایی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرمانشا، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری شاریاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد.
بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی خەزایی، عیرفان خەزایی پاش ئەوەی کە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەک تەقەی لێ دەکەن، گوللە بەر سەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ناوبراو بە سەدان کیلۆمەتر دوور لە زێدی لەدایکبوونی خۆی و لە گۆڕستانێک لە شاری نیشتەجێبوونی ئەسپەردە کراوە.

شایانی باسە کە هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر بەشداربووانی چلەی ئەو هاووڵاتییە کە ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەر بەڕێوە چوو.