بەندکراوێکی سیاسی لێوەکانی خۆی دووریەوە
چوارشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۱   |  14-09-2022
هاشم مورادی بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی پیرانشار کە ئێستا لە بەندیخانەی نەغەدە سزای پێنج ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپاوە تێپەڕ دەکات، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەشکرانی لە مافی مرەخەسی، لێوەکانی خۆی دووریتەوە و مانی لە خواردن گرت.
هاشم مورادی لە ماوەی ئەو ٨ مانگەی کە لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراوە لە مافی مرەخەسی بێبەش بووە و داواکاری ناوبراو بۆ هەبوونی ئەو مافە بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕەت کراوەتەوە.