فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەندکراوێکی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی لە زیندانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
پێنجشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۲   |  18-01-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار بەندکراوێک بە ناوی ئەمیر شەهبازی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ورمێ، لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ورمێ لە ڕێگەی خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر شەهبازی ڕۆژێک پێشتر بە بڕیاری بەرپرسانی بەندیخانە و بە بیانووی «هەبوونی مۆبایل» بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووە. ئەم بەندکراوە ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەمیر شەهبازی ٧ ساڵ پێش دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای تاوانەکانی ورمێ بە تۆمەتی «دزی» سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی، بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە کە لە دوای هەوڵی خۆکوشتنی ئەم بەندکراوە، هەموو هێڵەکانی پەیوەندی بەندی ژنان و پیاوانی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بچڕاوە.