بەهۆی پابەندنەبوون بە حیجابەوە؛ فاتمە ڕەجایی ڕاد لە زانکۆ دەرکرا
چوارشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۲   |  13-12-2023
فاتمە ڕەجایی ڕاد، پسپۆڕی نەشتەرگەری دەم و فەک و دەموچاو، کە ماوەیەکی لەوەپێش بەبێ ڕەچاوکردنی حیجابی ئیجباری لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە پزیشکە نموونەییەکانی ئامۆل بەشداری کردبوو، لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بابۆل ئیخراج بوو.
فاتمە ڕەجایی ڕاد ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز، بڕیاری یەکلاکەرەوەی بۆ دەرکردنی لە زانکۆی بابۆڵی زانستە پزیشکییەکان وەرگرتووە.