بەڕێوچوونی لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران
چوارشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۲   |  06-03-2024
ڕۆژی سێشەممە ١٥ ڕەشەممە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری ئەراک، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی شارەکانی ئەهواز، یەزد و کرماشان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەک حەفتەکانی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ئەراک، لە ناڕەزایەتی بە بەردەوامیی پیسبوونی هەوا، کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی خانەنشینکراوانی ئێران، هاوکات کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە بەردەم بینای پارێزگای خوزستان لە ئەهواز و بینای سندووقی خانەنشینی لە یەزد و کرماشان کۆ بوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و خوازیاری جێبەجێکردنی داخوازیەکانیان بوون.