مێهدی قولیان، برای سپیدە قولیان، ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەمە ٣١ی گەلاوێژ دادگای خوشکەکەی بەڕێوەچووە و وتوویەتی؛ سپیده قولیان لەم دادگایەدا “لە لایەن خەڵکەوە” تفی لە ڕووی ئامینەسادات زەبیحپوور، هەواڵنێری سەدا و سیمای ڕژیم کرد. بە وتەی مێهدی قولیان، دادگای ئەمڕۆ بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە لە سکاڵای ئامینەسادات زەبیحپوور لە سپیده لە لقی ١٢٠٧ سزادانی دوو کۆمەڵگەی دادوەری کەچوویی بەڕێوەچوو. مێهدی قولیان سەبارەت بە ڕەوتی دادگاکە نووسیویەتی بڕیار بوو ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ئاشکرا بەڕێوە بچێت، بەڵام سپیده حیجابی زۆرەملێی لە دادگا ڕەت کردەوە، و دادگا بە شێوەی داخراو بەڕێوەچوو.
ئامینەسادات زەبیحپوور، لەم کۆ بوونەوەیەدا ئامادە بوو و بە وتەی مێهدی قولیان لە هەمان دەستپێکی هاتنی بۆ ناو کۆبوونەوەکە، تۆمەتی وەک “سیخوڕی” و “تێکدەری”ی لە دژی سپیدە قولیان وروژاندووە.
مێهدی قولیان لە درێژەدا وتی: کە سپیده قولیان لەم دادگایەدا باسی ڕۆژنامەنووسانی وەک “نیلوفەر حامیدی” و “ئێلاهە محەمەدی”ی کردووە کە ئامینەسادت زەبیحپوور ئەوانیشی بە سیخوڕی ئیسرائیل ناودێر کردووە. هەروەها زەبیحپوور بەردەوام ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بێحیجابی سپیده قولیان دەربڕیوە کە دادوەری دادگا لە وڵامدا ڕایگەیاند کە بە هۆی ئامادەبوونی بە بێ حیجاب لە دادگا بۆ جاری دووەم بڕیاری تاوانبارکردن بۆ سپیدە دەردەکات. ئامینەسادات زەبیحپوور لەم دادگایەدا بانگەشەی کردووە کە خەڵک خۆشیان دەوێت و لەبری خەڵک قسە دەکات، سپیدە لە کۆتایی دادگایەکەدا “لە لایەن خەڵکەوە”، تفی لە ڕوخساری کرد. بابەتی سکاڵای ئامینەسادات زەبیحپوور لە سپیده قولیان، دەگەڕیتەوە بۆ لێدوانەکانی ئەم زیندانییە سیاسییە سەبارەت بە ئامادەیی هەواڵنێری ٢٠:٣٠ ی سەدا و سیما لە کۆ بوونەوەکانی لێپرسینەوە. سپیده قولیان لە ساڵی ٩٧ لە زیندان بوو و ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بە کۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەکەی ئازاد بوو، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەند ساتێک دوای ئازاد بوونی لە بەردەم زیندانی ئێڤین کە تێیدا بە دژی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دروشمی وتەوە، پاشان لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەستگیر کرایەوە.