فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی دادگایی سێ هەڵسووڕاوی ڕۆژنامەوانی
سێشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۲   |  04-07-2023

ڕۆژی دووشەمە ۱۲ی پووشپەڕ، کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەعیدە شەفێعی، مێهرنووش زارعی و نەسیم سوڵتان بەیگی، سێ ژنە هەڵسووڕاوی ڕۆژنامەوانی لە لقی ۲٦ی دادگای ئینقلابی ڕژیم بەڕیوەچوو. لە کۆبوونەوەی یەکەمدا سێ کەس لە ئەندامی دەستەی بەدواداچوونی ئەنجومەنی پیشەیی ڕۆژنامەوانان وەک گوێگر لە دادگا ئامادە بوون.  “پڕوپاگەندە بە دژی نیزام” یەکێک لەو تۆمەتانەیە کە لە دژی ئەم سێ ڕۆژنامەوانە هێنراوەتە ئاراوە.سەعیدە شەفێعی لە ۲ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم لە تاران دەستگیر کرا و پاشان بە دانانی بارمتە بە بڕی ٥۰۰ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە ۱٨ی ڕێبەندان‌ لە زیندان ئازاد بوو.هەروەها مێهرنووش زارعی کە پێشینەی چالاکی لە هەواڵدەرییەکانی وک ئیلنا، ئیسکا، چلچراغ و ئانای لە کارنامەی خۆی‌دا هەیە لە ٢ی مانگی ڕێبەندانی ۱٤۰۱دا، لە لایەن هێزە ئەمنییەتیییەکان لە تاران دەستگیر کرا و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا ناسراو بە بەندی ۲ی ئەلفی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە. کە لە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە ئازاد بوو. نەسیم سوڵتان‌بەیگی، هەڵسووڕاوی مافی ژنان و ڕۆژنامەوانی کۆمەڵایەتیش، لە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە کاتی سەفەر کردن بۆ دەرەوەی وڵات لە “فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی خومەینی تاران” دەستگیر و ڕۆژی ۱۷ی ڕێبەندانی مانگی ڕابڕدوو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی  تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردنی لە زیندان ئازاد بوو.