فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنی ئێعتڕازی لە گۆڕەپانی ترافێلگاری لەندەن لەسەر بانەگەوازی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان
یەکشەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۲   |  17-12-2023

ڕۆژی شەممە ٢٥ی سەرماوەز، لەسەر بانگەوازی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان، ئاکسیۆنێکی ئێعتڕازی لە گۆڕەپانی “ترافێلگار”ی لەندەن بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشداربووانی ئەم ئاکسیۆنە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئێعلامییە و وتنەوەی درووشم لە مەحکووم کردنی ڕژیمی جەنایتکاری کۆماری ئیسلامی بەهۆی ئێعدامی بەربڵاوی بەندکراوان بەتایبەت بەندکراوانی سیاسی، خوازیاری ئازادکرانی بەندکراوانی سیاسی و کرێکارانی بەندکراو بوون. بەشداربووان هەروەها هاوپشتی خۆیان لەگەڵ بەندکراوانی سیاسی، کرێکارانی بەندکراو، بنەماڵەکانیان و ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوان و کرێکارانی بەشە جۆراوجۆرەۆان بە تایبەت، کرێکارانی کارخانەی تاواندنەوەی ئاسن، کرێکارانی نەوت و پێترۆشیمی و فوولاد دووپات کردەوە.