فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی حەوت کوبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۳   |  29-09-2024

ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەزبەر، لانیکەم حەوت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کشوەری لە شارەکانی تاران و خوڕەم ئاوا، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی وەزارەتی نەوت لە بەرامبەر شیرکەتی نەوت، ژمارەیەک لە کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەرات لە تەورێز، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی شاغڵ و خانەنشین کراو لە تاران، ژمارەیەک لە کرێکارانی کانگای بەردی خەڵۆزی تەزەرە لە سمنان و ژمارەیەک لە کرێکارانی کارخانەی پۆڵای زەرەندی ئێرانیان لە کرمان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، هاتنە سەر شەقامەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.