بەڕێوەچوونی دادگای پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی پیرۆز نامی
شەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۱   |  28-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بڕیارە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی ڕێبەندان، دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی “پیرۆز نامی” بەڕێوەبەری گشتی کانوونی سێنفی موعەلیمانی خوزستان لە دادگای ڕژیم لە شاری ئەهواز بەڕێوەبچێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پیرۆز نامی پێشتر بە شێوەی غیابی بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو، دوو ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات و هەروەها دوو ساڵ دوورخرانەوە لە چالاکی تەشکیلاتی مەحکووم کرابوو.