بەڕێوەچوونی دانیشتی دادگایی کردنی تووماج ساڵحی
یەکشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۲   |  07-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی گوڵان، دانیشتنی دادگای تووماج ساڵحی، هونەرمەند و لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دوایانە، بە شێوەی ویدیۆ کۆنفڕانس لە دادسەرای ئیسفەهان بەڕێوەچوو.
ئەمیر ڕەئیسییان پارێزەری تووماج ساڵحی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، دانیشتنی تاوتوێ کردنی پەروەندەی تووماج ساڵحی لە دادسەرای ئیسفەهان، سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەڕێوەچوو. تووماج ساڵحی لە ڕێگەی ویدیۆ کۆنفڕانسەوە لە دانیشتنی دادگا بەشداری کردووە و بە ئامادە بوونی پارێزەرەکانی، وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، تووماج ساڵحی سەرەتای مانگی خەزەڵوەری پارەکە لە پێوەند لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران دەستبەسەر کرابوو.