بەڕێوەچوونی دوائین دانیشتنی دادگای دەستبەسەرکراوانی نەورۆز لە شاری سنە
دوشەممە ۰۹-۰۳-۱۴۰۱   |  30-05-2022
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، دوا دانیشتنی دادگای ڕاگیراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە بەڕێوەچوو.
چوار هاوولاتی بە ناوەکانی “ئارمان سەلیمی”، “ئیحسان بەهرامی”، “ئومید ئەسەدی” و “ئومید شێخی” کە لە لایەن دادگای ڕژیمەوە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان و هۆکاری کۆبوونەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئاهەنگی نەورۆز خرابووە پالیان بە بێتاوان ناسران . هەروەها سامان میرکی سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا کە ئەو سزایە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردرا.