بەڕێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە تاکستان
شەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۲   |  05-08-2023
ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی “ڕەزایەت خۆدرۆ” و “تەراوەت نۆڤین”ی تاکستان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، موسەڵای نوێژی هەینی ئەم شارستانەیان کردە مەیدانی ناڕەزایەتی دەربڕین.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون. شایانی باسە، هاووڵاتییانی ناڕازیی سەرەڕای دانی پارە بۆ تۆمار کردنی ناویان بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل لەم شیرکەتانە، هەتا ئێستا ماشێنەکانیان ڕادەست نەکراوە و تەنانەت پارەکانیشان پێ نەگەڕێندراوەتەوە.