بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران
چوارشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۲   |  30-08-2023
ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کشوەری لە بەردەم بیناکانی سندوقی خانەنشینی، ئۆستانداری و فەرمانداری شارەکانی کرمانشا، ئیلام، پۆلدۆختەر، ئەردەبیل، یەزد، خورەم ئاوا، تاران، کوهدەشت، ورمێ، تەورێز،قەزوێن و سنە، ژمارەیەک لە خوێندکارانی ددان پزیشکی لە بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی، چارەسەر و پەروەردەی پزیشکی لە تاران و کۆمەڵێک لە تووشبووونی نەخۆشی دیستروفی ماسولکەکانی دوشن لە بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی لە تاران بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری گەیشتن بە خواستەکانیان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی ماشین سازی ئەراک بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام مانیان گرت و کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە شوێنی ئەم کارخانەیە بەڕێوەبرد.