ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان، لانیکەم ١٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی شاغڵ و خانەنشین کراو لە بەرامبەر فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شارەکانی هەرسین، ئیسلام ئابای غەرب، ئەلیگودەرز، خۆمەینی شار، تاران، بووشێهر، مەریوان، بۆکان، قەزوێن، ڕەشت، یاسووج، سەقز، لەنگروود، نوورئابادی ممەسەنی و کەرەج، کۆمەڵێک لە ماڵبەتاڵانچووانی پڕۆژەی “مەسکەن مێهر” لە زاهێدان و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی کاغەزسازی پارس لە بەرامبەرفەرمانداری شووش، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی ڕوودبار و ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لە تاران، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.