بەڕێوەچوونی لانیکەم ٢١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۲   |  09-10-2023
ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر، لانیکەم ٢١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆ لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئەراک، کرماشان، ئەهواز و شووش، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئیدارەی تەمین ئیجتماعی ئەمشارانە، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی فوولادی تاران، کۆمەڵێک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارەکانی کرماشان، ساری، ئیسفەهان، ئەهواز، ئەردەبیل، تاران، قوم، ئیزە، کرمان، شاری کورد، چابەهار، مەشهەد، دیواندەرە و سنە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی “کارە سەخت و زیانبارەکان” لە گیلان و کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی چەمران لە ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی.