بەڕێوەچوونی لانیکەم ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران
پێنجشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۲   |  30-11-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خەزەڵوەر لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دیکە بەڕێوە چوو.
کۆمەڵێک لە کارمەندانی فەرمی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری، بەشێک لە کرێکارانی شارەوانیی بەندەری ئیمام، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی شاری سیدوون لە پارێزگای ئەهواز، بەشێک لە وەرزێڕانی شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام و هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی شیرکەتی نەوت لە ئیسفەهان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوان لە ئەردەبیل و بەشێک لە کرێکارانی شێرکەتی “رووی” بەندەرعەباس کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.