فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
پێنجشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۲   |  15-06-2023

هەر وەک ڕەواڵی حەفتەکانی ڕابردوو، شارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان، شایەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی توێژە جۆراوجۆرکانی کۆمەڵگا بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەمشارە، ژمارەیەک لە کرێکارانی بەشی فەننی ڕێگای ئاسنی جنووبی شەرق لە شوێنی کارەکەیان و هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی کرماشان و شیراز، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە بنەماڵەی نەخۆشانی هێمۆفیلی، بۆ جارێکی دیکە لە بەرامبەر سازمانی غەزا و داڕوو لە شاری تاران، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.