فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی
شەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۲   |  26-08-2023

ڕۆژی هەینی ٣ی خەرمانان، لانیکەم چوار کۆبوونەوەی نارەزایەتی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە هەووڵاتییان لە زاهێدان، ڕاسک و خاش، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێ” و “فەتحی نەقشبەندی ئازاد بکەن” هەر وەک ڕەواڵی حەفتەکانی ڕابردوو دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین. هەروەها ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی “ڕەزایەت خۆدرۆ” و “تەراوەت نوڤین”ی قەزوێن، لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.