فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی
پێنجشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۲   |  22-02-2024

رۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممە و ڕۆژی سێشەممە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی گرووپی میللی سەنعەتی فوولاد لە ئەهواز، بۆ دووەم ڕۆژی بەردەوام، کۆمەڵێک لە تۆمارکراوانی تەرحی یەکگرتووی پژۆ پارس بۆ نەوبەتی زستان لە تاران، و کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری ئەراک لە حەساری باخی میللی ئەم شارە لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکردنی خواستەکانیان کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەڕێوە برد.
هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی بێهبەهان مانیان گرت.
ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی بێهبەهان، لە ناڕەزایەتی بە چارەسەرنەکردنی داواکارییەکانیان، چالاکیی ڕۆژانەی خۆیان ڕاگرت و مانیان گرت.
کۆبوونەوەی ئەو کریکارانە لە ناڕەزایەتی بە نەدانی چوار مانگ حەقدەستی دواخراویان و نەدانی جەژنانە و نەدانی داواکارییەکانیان بۆ ماوەی چەند ساڵێک بووە. هەروەها ئەم کرێکارە ناڕازیانە داوای وەڵامدانەوەی بەرپرسی ئەو ئیدارە سیامەک شاکوریان دەکەن.