فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان
شەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۲   |  16-09-2023

بەپێی هەواڵی گەیشتوو: شارەکانی کوردستان ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندەکانی ڕژیم، شایەتی مانگرتنی گشتی دووکانداران و بازاڕییان لەئاستی سەراسەری بوو.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە دووکانداران، بازاڕییان و بە گشتی خەڵک لە شارەکانی کوردستان لەوانە، سنە، کرماشان، بانە، شنۆ، بۆکان، مەریوان، کامیاران، دیواندەرە، سەقز، مەهاباد، ڕوانسەر، ورمێ و دێهگۆلان، پەیوەست بوون بەم مانگرتنە سەراسەرییەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی ڕژیم لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ڕێگەی جواروجۆرەوە هەڕەشەیان لە خەڵک کردبوو کە لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان بەرابەر لەگەڵ ساڵیادی کوژرانی حکوومەتی مەهسا ئەمینی، بۆیان نییە کە دووکانەکانیان داخەن و بازەڕەکان تەعتیل کەن.