ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، چین و توێژە جۆاروجۆرەکانی کۆمەڵگا، لە ناڕەزایەتیی بە کەمتەرخەمی بەپرسان لەئاست کێشە و گرفتەکانیان، لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە موعەلیمانی خانەنشین کراو و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری تاران بە شێوەی جیاجیا، لەئاست جێبەجی نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی، ئەهواز، شووش و تاران، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی پیشەسازی پۆڵا لە شارەکانی تاران، ئەهواز، کرمان و ئیسفەهان، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی شاری ئەهواز و ژمارەیەک لە خوازیارانی خانوو “مەسکەنی میللی” لە شاری کورد، لە ناڕەزایەتیی بە وەدینەهاتنی بەڵێنی بەرپرسان و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها لە هەمان ڕۆژ، ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراوی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەری ئیلام، ژمارەیەک لە خوازیارانی خانووبەرە لە بەهارستان و کۆمەڵێک لە خوێندکاران و چالاکانی ژینگەپارێزی لە یاسووج، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.