فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ٨ی مارس، ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە سنە
پێنجشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۱   |  09-03-2023

ڕۆژی چوارشەمە ١٧ی ڕەشەمە  بەرابەر لەگەڵ هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هەڵسووڕاوانی بواری مافەکانی ژنان، لە خیابانەکانی پەهلەوی، وەلیعەهد، بازاڕی عێراقییەکان، بەرامبەر هاجەر خاتوون، دەفتەر فەنی و ئەردەڵان بە پێدانی گوڵ و بڵاو کردنەوەی تراکت و بڕیار‌نامە کە پێشتر لە لایەن ئەم ژنانەوە ئامادە کرابوو، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنەوە درایە دەست دووکانداران، ڕێبواران و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شارەکە بە تایبەت ژنان لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا.

بەڕێوەچوونی ڕۆژی هەشتی مارس لە شاری سنە لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە هێزە ئەمنییەتی و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە زۆربەی ناوچە ناوەندییەکانی شار بۆ ڕێگری کردن لە کۆبوونەوەی ژنانی ناڕازی بە شێوەی پێشوخت جێگیر کرابوون.