فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری کۆڵن
دوشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۳   |  02-09-2024

بەپێی هواڵی گەیشتوو، ڕۆژی ٣١ی ئاگۆست بەرابەر لەگەڵ ١٠ی خەرمانان، ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری “کۆڵن”ی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە سروودوی ئەنترناسیۆناڵ ڕەمزی هاوپشتی جیهانیی چینی کرێکار دەستی پێکرد. پاشان یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەیادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالێزم ڕاگیرا. دواتر هاوڕێ ڕۆژین ئەمینی، کورتەباسێکی لەسەر مێژووی دامەزراندن و چالاکییەکانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران پێشکەش کرد. دوابەدوای هاوڕێ ڕۆژین، هاوڕێ حامد ئەسکەندەری دەقی بەرنامەکانی ڕاگەیاند. لەدرێژەی ڕێوڕەسمەکە، هاوڕێ سەلاح مازەوجی، دەبیری کومیتەی ئیجرایی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، قسە و باسێکی سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئێستای جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت دۆخی سیاسی و کرێکاران لە ئێران پێشکەش کرد. دوای وتەکانی هاوڕێ سەلاح، نوێنەرانی ئەحزابی چەپ و کۆمۆنیست لەوانە: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێرانحێکمەتیست، شوڕای هاوکاری هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکانی کوردستان، رێکخراوی فداییانی ئەقەلییەت و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، بەم بۆنەیەوە پەیامی پیرۆزبایی خۆیان خوێندەوە. هەروەها نوێنەرانی حزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداریان کردبوو و پەیامی خۆیان پێشکەش کرد. لە لایەکی دیکەوە، هەریەک لە ڕێکخراوەکانی یەکێتیی سۆسیالیستی کرێکاری، کومیتەی هاوپشتی لەگەڵ خەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ئێرانفڕانکفۆرت و هەروەها چالاکی سیاسی حەبیب نسووحی، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزب، پەیامی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە کردبوو. بەشێکی دیکەی بەرنامەکە تەرخان کرابوو بە خوێندنی شێعر و سروودی حەماسی. لەکۆتاییدا، ڕێوڕەسمەکە پاش چەند کاتژمێر لەنێۆ شایی ۆ خۆشی بەشداربوواندا کۆتایی پێهات.