بەکردەوە دەرهاتنی سزای ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ
پێنجشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۲   |  25-05-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عەلی پیری تەمەن ٤٠ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی پیری سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.