ڕۆژی سێشەممە، ٦ی بەفرانبار، هەواڵدەریی هێرانا، لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران ئامارێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند؛ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییدا، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا لانیکەم ٥٦٥ کەس بە تاوانی جۆراوجۆر و زۆربەیان بە تاوانی سیاسی لە سێدارە دراون کە ٥ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن کە لەم دواییانەدا لە ئاخێزی شۆرشگێرانەی خەلکی ئێران بەدژی ڕژیمی ئیسلامی، سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێکراوە.
کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥٦٥ کەس هاووڵاتیی لە ئێران لە سێدارە داوە. ٦٥ لەسەدی سزای سێدارەی ئەو کەسانە بە نهێنی و دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکانەوە بووە و ڕێگەی نەداوە بە شێوەی ڕەسمی ڕابگەیندرێ، بەڵام بنەماڵەکانیان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە کۆماری ئیسلامی لە سێدارەی داون و سزای لەسێدارەدان بە بەراوەرد بە ساڵی ڕابردوو ٨٨ لەسەد زیادی کردووە.