“سی ئین ئێن” لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لە دۆزینەوەی کۆمەڵێک بەڵگەنامە لە کامپیوتێرێکدا کردووە کە نیشان دەدەن فەرماندەیەکی گرووپی حەماس، بۆ ڕاهێنانی هێزەکانی، داوای یارمەتیی لە کۆماری ئیسلامی کردووە.
ئەم کامپیۆترە لە ماشینێکی سەر بە هێزەکانی حەماس لە دەرەوی غەززە دۆزراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆڕتەی سی ئێن ئێن، بەرپرسانی ئیسرائیل و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پێشووی دەزگا ئەمنییەتییەکانی ئەمریکا وتوویانە: “ئەم بەڵگەنامانە دەری دەخەن کە ڕژیمی ئیسلامیی لە پێش هێرشەکەی ١٥ی ڕەزبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هەوڵی داوە ڕاهێنانی تەکنیکی بە حەماس بکات تاکوو بتوانن چەکی خۆیان بەرهەم بهێنن.”
بەرپرسێکی ئیسرائیلی، ئەمەی بە نموونەیەکی دیکە لە پاڵپشتییە ماڵییەکان و ڕاهێنانی هێزە نیابەتییەکانی تێرۆر، لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە بۆ سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتیش کەرتی غەززە ناو بردووە.
جانتان پانیکۆڤ، لێکۆڵەری باڵای پێشووی هەواڵگریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: “بەرنامەی ڕاهێنانی کۆماری ئیسلامی ئەو ڕاستییە دەردەخات، ڕژێمی ئیسلامی دەیەوێت حەماس و میلیشیاکانی دیکەی توانا سەربازییەکانیان زیاد بکەن و بە تەواوی پشت بە ئەوان نەبەستن.