ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی به‌فرانبار، ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی بێبه‌شانی شاره لە مانگی بەفرانباری ٩٦دا. ئه‌م ئاخێزه كه پتر له ٩٠ شاری ئێرانی ته‌نییه‌وه و بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ درێژه‌ی بوو، ئێرانی هه‌ژاند. شەش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٧ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، به‌هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی مه‌شهه‌د هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناڕه‌زایه‌تی دژبە هه‌ژاری و گرانی، بێكاریی به‌رین و گه‌نده‌ڵی و دزیی بەرینی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، درووشمیان به‌رز كرده‌وه. ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ژارانی شاری مه‌شهه‌د كه ڕیشه‌ی له هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری، توندتر بوونه‌وه‌ی ناكۆكیی چینایه‌تی و بێمافیی بێسنووری سیاسی و ڕق و بێزاری له‌دژی گه‌نده‌ڵی و دزیی كهڵانی به‌رپرسانی ڕژیم دابوو، هه‌ر وه‌ك چهخماخهیهك، بڵێسه‌ی ئاگری ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌ڵگیرساند. ده‌تكوت ژان و ئازاری هاوبه‌ش و نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیی گشتی له نیزامی سیاسی و چیناهیهتیی زاڵ و باوه‌ڕ به ئیسلاح نه‌كرانی كۆماری ئیسلامی، یه‌ك شه‌وه، زۆرینه‌ی هه‌ژاران و ڕهنجدیتوانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی پێكه‌وه په‌یوه‌ند دابوو. هه‌ژاران له ده‌یان شاره‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، لاوان به گڕوتینێكی كه‌م وێنه‌وه سینگیان كرده قه‌ڵغان و به ده‌نگی ڕه‌ساوه، درووشمه‌كانی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕووحانی” مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را” و “نان، كار ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و به درووشمی “مه‌ترسن مه‌ترسن، ئێمه هه‌موو پێكه‌وه‌ین” به‌ره‌نگاری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بوونه‌وه.
به‌ڵام ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٦ی هه‌تاوی، ڕووداوێكی له‌ناكاو نه‌بوو. دواهاتی وێرانكه‌ری سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالیسمی ئابووری و باروودۆخی ناله‌باری ژیانی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا، زۆر پێشتر، به‌ستێنه‌كانی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئاماده كردبوو و ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری له ناوه‌نده گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاخێزه سه‌رتاسه‌رییه‌ی حه‌تمی كردبوو. كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران، ساڵانێك بوو كه له هه‌ژاری، بێكاریی ملیۆنی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، له نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری، له دیارده‌ی منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام و په‌ره‌سه‌ندنی ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌گیان هاتبوون. له‌م باروودۆخه كاره‌ساتباره‌دا، پێداگریی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له‌سه‌ر درێژه‌ی خسووسی سازی و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌رنامه‌ی نێئۆلیبڕاڵی، باروودۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ش دژوارتر كردبوو. له لایه‌كه‌وه، درێژه‌ی ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، داسه‌پاندنی هه‌زینه‌ی قورسی ده‌خاڵه‌تی نیزامی و پشتیوانی له ڕه‌وته تیرۆریسته‌كان له ناوه‌نده قه‌یراناوییه‌كانی ناوچه‌كه به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئێران، ئاشكرا بوونی په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی و دزیی هه‌زاران ملیارد تمه‌ن و له‌قاودرانی جه‌نایاتێك كه سه‌رانی ئه‌م ڕژیمه ده‌رحه‌ق خه‌ڵكی ئێران ئه‌نجامیان دابوو، كاردی گه‌یاندبووه سه‌ر ئێسقانی كرێكاران و توێژه سته‌ملێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران. ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانبار، ڕیشه‌ی له‌م حه‌قیقه‌تانه‌ی ژیان دا بوو. له وه‌ها باروودۆخێكدا، شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین كه‌وته ڕێ و كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، له جه‌ره‌یانی ئه‌م ئاخێزدا، به‌ئاشكرا نیشانیان دا كه چیتر نایانهه‌وێ وه‌ك ڕابردوو بژین.
دوژمن كه به‌خاتری خێرایی سه‌رسووڕهێنه‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، خافڵگیر ببوو، به‌خۆیدا هاته‌وه و هێزی سه‌ركوتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاخێزه سه‌رتاسه‌رییه وهكار خست. خامنه‌یی ئیدیعای بێزراوه‌ی هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی دووپات كرده‌وه و ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌ی، به‌رهه‌می “پاره، چه‌ك، سیاسه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دوژمن” پێناسه كرد. ڕووحانی ئێعتداڵگهرا و خاته‌میی ئیسڵاحتهڵهب، خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یاسایی له‌دژی “ئاژاوه‌گێڕان و بشێوێنهران”ی ئێران بوون. فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان داخست و هێزه‌كانی ساروڵڵا و به‌سیجیان له تاران و شاره گه‌وره‌كانی ئێران هێنایه مه‌یدان و حكوومه‌ت نیزامییهكی توند و ڕانه‌گه‌یه‌ندراویان به‌ڕێوه‌برد. به‌هۆی هێرشی هێزی سه‌ركوتگه‌ر بۆسه‌ر ڕیزی خۆپیشانده‌ران، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌سه‌دان كه‌س بریندار بوون و پتر له سێ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئاخێزی مانگی به‌فرانبار، به‌شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ری و تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی سه‌رشه‌قامه‌كان، پاش ده ڕۆژ، خه‌وته‌وه. به‌ڵام بێگومان كۆتایی هاتنی ئه‌م ئاخێزه، ته‌نیا به‌هۆی هێزی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی نه‌بوو، به‌ڵكوو تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتوویی سیاسیی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ئاخێزه، له پانتای كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له خه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ئاخێزه‌دا، ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاوی بوو. هه‌ژارانی ڕاپه‌ڕیو، كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه جلی شۆڕش هێستا بۆ جه‌سته‌ی ئه‌م ئاخێزه نابێ و ئاماده‌ی نه‌به‌ردی نیهایی نین، كاتێك كه زانییان چینی کرێکار لە بواری ڕێکخستن و ڕێبەریی سیاسییەوە هێستا ئامادەی ئەوە نییە کە بە مانگرتنی سەرتاسەریی خۆی ماشێنی سەرکوتی دوژمن زەمینگیر بکات، کاتێک کە بۆیان دەرکەوت پێداویستییه‌كانی ڕووخاندنی ڕژیم هێستا ئاماده نه‌بووه، ئیراده‌یان كرد كه خه‌باتی خۆیان، له شكڵ و شێوازی دیكه‌دا به‌ره‌وپێش به‌رن. به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وانه، ئاخێزی مانگی به‌فرانبار، نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕێكی مه‌زن بوو له وشیاری و زه‌ینییه‌تی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر به ماهییه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بێگومان، خه‌بات بۆ ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌ی برده قۆناعێكی تازه‌وه.
ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانبار، وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان، كۆتایی به زاڵ بوونی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران‌دا، هێنا. له كاتی هاتنه سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی خاتهمییهوه، بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ، ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی هه‌وڵیان دا، خه‌بات له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی یاسای ئیسلامی، بكه‌نه به‌ستێنی سه‌ره‌كیی ناڕه‌زایه‌تیی دژبه باروودۆخی زاڵ. پتر له دوو ده‌یه بوو كه ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، ژه‌هری ستراتێژی ڕێفۆرمخوازییان به‌سه‌ر گیان و جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌پژاند. له كاتی “هه‌ڵبژاردنه‌كان”دا، بژارده‌ی خراپ و خراپتریان، له‌به‌رده‌م خه‌ڵك داده‌نا. ئاخێزی مانگی به‌فرانبار بارگه‌وبنه‌ی ستراتێژ و وتاری ڕێفۆرمخوازانی تێكه‌وه‌پێچا.
ئاخێزی مانگی بەفرانبار هاوسەنگیی هێزی بە قازانجی بەرەی خەڵک گۆڕی و ڕووحێکی تازەی خستە ناو جەستەی خەباتی کرێکارییەوە. لەو کاتەوە هەتا ئێستا ڕەوتی بێ وەستان و ڕوو لە گەشەی مانگرتنی شکۆدار و ناڕەزایەتیی کرێکاری لە ناوەندە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری، مانگرتن و ناڕەزایەتیی سەرتاسەریی موعەلیمان، بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی دژبە سیاسەتی وێرانکەری ژینگەیی ڕژیم، بە ڕوونی واقعییەتی بەردەوام بوون و ڕەوتی پێگەیشتنی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان و خەباتی جەماوەریمان پێ نیشان دەدەن. هه‌روه‌ها ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له درێژه‌ی ئاخێزی سهتاسهریی به‌فرانباری ٩٦ و بێتوانایی و داماویی ڕژیم له كۆنتڕۆڵ كردنی قه‌یرانه‌كان و وڵامدانه‌وه به خواستی خێرا و كه‌ڵه‌كه كراوی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا، حەتمی بوونی گەشەی خەباتی کرێکاری و جەماوەریی نیشاندا. هەژاران و بێبەشانی شار لە ئاخێزی مانگی خەزەڵوەر بە خۆڕاگری و پایەدارییەکی گیانفیدایانە کە لە بەرابەر سەرکوتی دڕندانە و خوێناویی حکوومەتی ئیسلامی‌دا لە خۆیان نیشانیان دا و بە هێرش بۆسەر بانک و ناوەندی نیزامی و مەزهەبی، ئەم هێمایانەی دەسەڵاتی سەرمایەی ئیسلامی، زەربەیەکی بەتەوژمیان لە ستراتێژی تێپەڕینی هێمنانەی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوایی دا و وتاری تێپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە ڕژیمی ئیسلامی‌یان بەهێزکرد.
ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا کە بە شێوازی جۆراوجۆر هەروا درێژەی هەیە، لە ئیدامەی ئاخێزی مانگی بەفرانباری ٩٦ و خەزەڵوەری ٩٨ یەکێک لە بەرینترین و درێژماوەترین ئاخێزی شۆڕشگێڕانە بوو لەماوەی پتر لە چوار دەیەی ڕابردوودا. ئەم ئاخێزە کە بەناوی ڕەمزی “ژینا”وە دەستی پێ‌کرد، پشت ئەستوورە بە هەموو ئەم دەستکەوت و داتا بابەتییانەوە. لەم ڕووەوە بە شکۆیەکی چەند بەرابەر مەزنتر لە ئاخێزەکانی پێشوو هاتە مەیدان. ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، “نە ڕووسەری، نە تووسەری، ئازادی، بەرابەری”، “مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی” و بە کردەوەی سەمبۆلیکی وەک فڕێدان و سووتاندنی حیجاب لەسەر شەقام و سەما و هەڵپەڕین لە دەوری ئاگر، یەکێک لە بنەماکانی ئایدیۆلۆژیی حکوومەتی ئیسلامیی تێکشکاند. ئەم ئاخێزە بە هێرشکردنە سەر بەهێزترین پێگەی ئیسلامی سیاسی و یاسای سەختی دینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بزووتنەوەی ڕزگاریی ژنی لە ناوچەکە بردە قۆناغێکی نوێوە و بوو بە هێمای بزووتنەوەی ڕزگاریی ژن لەم ناوچەیە. ئەم بزووتنەوەیە بە دروشمی “مەرگ بۆ چەوسێنەر، چ شا بێت و چ ڕێبەر” کە لە شەقام و زانکۆکان دەنگی دایەوە نیشانی دا کە ئۆپۆزیسیۆنی خوازیاری دەسەڵاتی پاشایەتی هیچ پێگەیەکی لەناو ژنانی ستەملێکراو، کرێکاران و زەحمەتکێشانی کۆمەڵگەدا نییە. ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە لەبواری ڕەنگدانەوەی جیهانی و ڕاکێشانی پشتیوانی و هاوپشتیی بیروڕای پێشکەوتنخواز لە سەرانسەری جیهان پێگەیەکی تایبەتی لە مێژووی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران‌دا تۆمار کردووە.
بەرز و بەڕێز بێت یاد و بیرەوەریی گیانبەختکردووانی ئاخێزی سەرانسەریی مانگی بەفرانباری ٩٦