ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی فارس، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوی بەیانییەک، لە ئاست دەستبەسەر کردنی چالاکانی سێنفی ئەم ئەنجومەنە لەوانە، “سارا سیاەپوور، مەحموود مێلاکی، مۆحسین عومرانی و محەممەدڕەزا عەلیجانی” ناڕەزایەتیی دەربڕی و مەحکووم کردنی ئەم چالاکانەی بە نادادپەروەرانە ناوزەد کرد.
لەبەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: “ئەم کەسانەی کە ئاڵا هەڵگری بەرێوەچوونی دادپەروەری بوون و بۆ وەدیهاتنی خواستی هاوکارەکانیان و هەروەها خوێندکاران، هەنگاویان هەڵێناوە و بەردەوام لەریزی پێشەوە بوون بۆ خواستی ئازادی موعەلیمانی بەندکراو، ئێستا بە تاوانی عەداڵەتخوازی لە چوارچێوەی دەستوور و بە دوور لە هەر جۆرە هەڵسووکەوتێکی ناهێمنانە، لەگەڵ حوکمی زیندان بەرەوڕوو بوونەتەوە و ئەمەش هێمای نادادپەروەرییە دەرحەق بەوان.” ئەم ئەنجوومەنە سێنفییە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە: دەستبەسەر کردنی موعەلیمان و دەرکردنی حوکمی زیندان لە هەر شوێنێکی ئەم خاکە، نە تەنیا ناتوانێت پێش بە چالاکی کۆمەڵگای فەرهەنگیان بگرێت، بەڵکوو ئێرادەی ئەوان بۆ داهاتوو پتەوتر دەکات. ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی فارس لە کۆتایی دا، خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم حوکمانە و ئازادی سەرجەم موعەلیمانی بەندکراو بوو.