کۆمەڵێک لە موعەلیمانی شارەکانی ئەنزەلی، ڕەشت و ئاستارا، لە ڕێگەی بەیانییەکەوە، لەئاست حوکمی نادادپەروەرانە دژبە سێ کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی سێنفی فەرهەنگیانی گیلان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەتوندی ئەم کردەوەیەیان مەحکووم کردووە.
لەبەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: “ئەم ڕۆژانە شایەتی دەرکردنی حوکمی نادادپەروەرانە لەدژی باشترین موعەلیمانی ئازادیخوازی کۆمەڵگاین و ئەمە دەرخەری لاساری سیستماتیکی دەسەڵاتی پاوانخوازە و کاردانەوەی ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا بووەتە هۆی کەم کردنەوەی ئەم پێش هاتانە و بە داخەوە بێدەنگی ئێمە بووەتە هۆی ئەوەیکە رێگە بدەین کە لەدژی هاوکارەکانمان حوکمی نادادپەروەرانە دەر بچێت. لە درێژەی ئەم بەیانییەدا هاتووە: ئێمە موعەلیمانی ئەنزەلی، ڕەشت و ئاستارا، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی و تووڕەیی خۆمان سەبارەت بەو حوکمانە، خوازیاری ئازادی سەرجەم هاوکارەکانمان لە سەرتاسەری ئێران بە تایبەت “ئەنووش عادڵی، مەحموود سەدیقی پوور و عەزیز قاسمی زادە”، ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی فەرهەنگیانی گیلانین.