فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانیەی سەندیکای کرێکارانی نەیشکەری حەوت تەپە لە پشتیوانی لە مانگرتنی پەرەستاران
پێنجشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۳   |  22-08-2024

سەندیکای کرێکارانی نەیشکەری حەوت تەپە لە بەیانییەکدا ڕایگەیاندووە، مانگرتن و ناڕەزایەتیی پەرەستاران کە لە ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژەوە دەستی پێکردووە، بە شێوازێکی بێ وێنە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.
لەدرێژەی ئەم بەیانییەدا هاتووە: پەرەستاران کە بەشێکی زۆریان پێکهاتووە لە ژنان، خوازیاری وەدیهاتنی خواستەکانیانن و چینی کرێکار لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازی، جووتیاری، ناوەندەکانی بەرهەمهێنان، خوێندگا و نەخۆشحانەکان، هاودەردن و دەبێ دەنگی یەکتربن.
ئێمە وەک سەندیکای کرێکارانی نەیشکەری حەوت تەپە، پشتیوانی لە خواست و داخوازی ڕەوای ئێوە کە بەشێک لە خواستەکانی چینی کرێکارانە لە بەشەکانی دیکە، دەکەین و ئافەرینتان پێ دەڵێن کە بە ناڕەزایەتیی بەربڵاو سەراسەری خۆتان، پێداگری لەسەر خواست و مافەکانتان لە ئاستی شەقامەکان و گۆڕەپانی شارەکانی ئێران دەکەن.