فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تازەترین ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی قەڵەم لە ئەمریکا سەبارەت بە بارودۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە جیهان
هەینی ۰۸-۰۲-۱۴۰۲   |  28-04-2023

ئەنجوومەنی “pen” قەڵەم لە ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا، تیشکی خستووەتە سەر بارودۆخی ئازادی بەیان لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران خراپترین وڵاتە لە بواری ئازادی ڕادەربڕین. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٥٧ نووسەر تەنیا لەماوەی ساڵی ڕابردوو، لە ئێران دەستبەسەر و زیندانی کراون.

 لەبەشێک لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: “ئێران گەورەترین زندانی ژنانی نووسەرە لە جیهان. بەم پێیە لە ٤٢ نووسەری ژن کە لە سەرتاسەری جیهان زیندانی کراون، ١٦ کەسیان لە ئێرانن. ئەمەش بەواتای ئەوەیە کە بارودۆخی ئازادی ڕادەربڕین لەم وڵاتە لە نەزمترین ئاستی خۆی دایە. ئەم ئەنجوومەنە هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، ٣٩ نووسەری دەستبەسەر و زیندانی کردووە.