فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تراکتی چوارەم: بژی حكوومه‌تی كرێكاری
پێنجشەممە ۰۱-۰۲-۱۴۰۱   |  21-04-2022

حكوومه‌تی كرێكاری یانی كۆتایی ژێرده‌سته‌یی چه‌وساوه‌كان و بێ‌به‌شانی ئه‌مڕۆ. حكوومه‌تی كرێكاری یانی دیاریكردنی چاره‌نووسی كۆمه‌ڵ به‌ده‌ستی ئه‌و كرێكاره‌ وشیار و رێكخراوانه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتوه‌ هه‌تا چه‌وساندنه‌وه‌ و سته‌مكاری قازانج په‌ره‌ستان و سه‌رمایه‌داران  كۆتایی پێ‌ بێنن!

هه‌تاكه‌ی ده‌بێ‌ ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن و سه‌روه‌ت به‌رهه‌م دێنن، له‌ژێر كۆتی چه‌وسانه‌وه‌دا پشتیان بچه‌مێته‌وه‌؟ هه‌تا كه‌ی ده‌بێ‌، قازانج په‌رستی ژماره‌یه‌ك زه‌رووی خوێنخۆر و سه‌رمایه‌داری ته‌وه‌زه‌ڵی مفته‌خۆر چاره‌نووسی ئینسانه‌كان دیاری بكا؟

ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێ‌ ئه‌م نه‌زمه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ به‌ هه‌موو مه‌ینه‌ته‌كانیه‌وه‌ ژێره‌ و ژوور كه‌ین. ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێ‌ جیهانێك دروست بكه‌ین كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری ئینسانه‌كان بنیات نرابێ‌.

حكوومه‌تی كرێكاری، حكوومه‌تی ئه‌و كرێكار و چه‌وساوانه‌یه‌ كه‌ خۆیان به‌ چه‌كی رێكخراوبوون و وشیاری ته‌یار كردوه‌، هه‌تا مه‌قاومه‌ت و له‌مپه‌ری پارێزه‌رانی نه‌زمی كۆن تێك بشكێنن. حكوومه‌تی كرێكاری، حكوومه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌ درێژایی ژیانیان، ئاڵای ناڕه‌زایه‌تی له‌ دژی سته‌م و مه‌ینه‌ت و نابه‌رابه‌ری له‌سه‌ر شانیان بوه‌، و ئه‌مجار بۆ به‌رپاكردنی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی خۆیان هاتوونه‌ته‌ مه‌یدان هه‌تا ئاسه‌واری نه‌زمی چه‌وسێنه‌رانه‌ و سته‌مگه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌وی نه‌هێڵین.

بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری

کۆمەڵە – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران