فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ترسی کۆماری ئیسلامی لە دۆخی شارەكانی كوردستان
هەینی ۲۳-۰۶-۱۴۰۳   |  13-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شارەکانی کوردستان لەوانە شاری سەقز شوێنی لە دایكبوونی ژینا ئەمینی، لە سەروبەندی دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومتی “ژینا ئەمینی” به توندی میلیتاریزە کراوە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراوەتەوە، لە بەرەبەری دووهەمین ساڵیادی كوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانان، ژمارەیەكی لە هێزە سەركوتكەرەکانی رژیم، لە جادەی بۆكانەوە هاتوونەتە ناو شاری سەقز و کەشێکی ئەمنییان بەسەر شارەکەدا زاڵ کردووە.