فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نباریكی سوته‌مه‌نی و گیانیان له‌ ده‌ستدانی زیاتر لە ١٠٠ کەس
دوشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۱   |  25-04-2022

رۆژی شه‌ممه‌ ٣ی گۆڵان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نباریكی سوته‌مه‌نی له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی نایاسایی له‌ ئه‌یاله‌تی ”ریورز” نیجریه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا. له‌و وڵاته‌ كۆمه‌ڵێك پاڵاوگه‌ نایاسایانه‌ بوونیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی دزینی نه‌وتی خاو له‌ لوله‌كانی هه‌نارده‌كردن و ئه‌نبار كردنی له‌ كۆمه‌ڵیك تانكه‌ردا و پاشان پروسه‌ی پاڵاوتن به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ونازانستیانه‌ ده‌ست پێده‌كا، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیانه‌ له‌ بازاری ره‌ش ده‌فروشریت.
له‌ چه‌ند ساڵی رابوردو به‌ هۆی هه‌ژاری، نه‌داری وبێكاری دیارده‌ی دزینی نه‌وت وئه‌و پاڵاوگه‌ نایاسایانه‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، تائیستا چه‌ندین روداوی له‌و چه‌شنه‌ له‌و پاڵاوگانه‌ رویداوه‌. و‌ڵاتی نیجریه‌ خاوه‌نی نه‌وتێكی زۆره‌، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و و‌ڵاته‌ به‌هه‌ژاری ده‌ژین له‌ داهاتی نه‌وت بێبه‌رین.