فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دەستبەسەر کرانی عوسمان مامە هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان
یەکشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۳   |  17-11-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، دوو ساڵی تەواو بەسەربێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی “عوسمان مامە” هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و لە ڕفێندراوانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” تێپەڕ دەبێت. سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە سەردانی سەرجەم ناوەندە ئەمنی، دادوەری و چاودێرییەکانی بۆکان و پارێزگای ورمێیەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە شوێنی دەستبەسەرکران، چارەنووس و بارودۆخی عوسمان مامە وەرنەگرتووە.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەو بنەماڵە تەنانەت سەردانی ناوەندی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ناسراو بە “بەیتی ڕێبەری”شیان کردووە، بەڵام بەردەوام بۆ ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکانی بۆکان ناردراونەتەوە و هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.