فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تێڕوانینێکی گشتی بۆ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢
یەکشەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۳   |  24-03-2024

بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی رەشەممەی ١٤٠٢ی ڕێکخراوی ئاماری چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لانیکەم ٤٥ کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و بارودۆخی کارکردن لە هەموو بەشەکانی وڵات تووشی ڕووداو بوون. لە مانگی رەشەممەدا، ڕەچاونەکردنی ئەمنیەتی شوێنی کار، بووە هۆی بریندار بوونی ٢٦ کرێکار و گیانلەدەستدانی ١٩ کرێکار.
لە لایەکی دیکەوە لە مانگی رەشەممەدا لانیکەم ١٣٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. مانگرتنی کرێکاران، نەدانی حەقدەستی کرێکاران و بیمە، کردەوەی دادوەری لە دژی هەڵسووڕاوانی کرێکاری و سێنفی لە هۆکارەکانی دیکەن کە لە مانگی رەشەممەدا بە شێوەیەکی بێ وێنە بەردەوام بوون.