بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئیتالیا، بەهۆی گیان لەدەستدانی کۆچبەرێکی میسری، ناڕەزایەتی و پێکدادان لەنێوان کۆچبەرەکان و پۆلیسی ئیتالیا ڕوویداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەدوای گیان لەدەستدانی کۆچبەرێکی خەڵکی میسر بە ناوی “ڕامی ئەلجەمەل” لە شاری میلانی ئیتالیا، کۆچبەران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخستووە. شایانی باسە، بەهۆی ئەم ئێعتڕازانەوە زیانێکی زۆر بەر خزمەتگوزاری گشتی کەوتووە و پۆلیسی میلان بە مەبەستی دامرکاندنەوەی ئەم ئێعتڕازە، هەوڵی داوە بڵاوە بە ناڕازییان بکات، بەڵام ڕەوشەکە ئاڵۆزتر بوو کاتێک ئۆتۆمبیلێک بە خێرایی خۆی دەکات بەناو گردبوونەوەکەدا و پێنج کەس بەسەختی بریندار دەکات و دواتر خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا دەکێشێت. دوای دەستگیرکردنیان دەردەکەوێت کە شۆفێرەکە ڕەگەزنامەی میسری هەبووە ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵی بۆلغاریشی لەگەڵدا بووە.