فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تێکهەڵچوون لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران لە فەڕانسە
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەممە، بە سەدان هەزار کەس لە شارەکانی فەڕانسە لەدژی یاسای خانەنشینی هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم خۆپیشاندانە لە دەیان شاری فەڕانسە بەڕێوەچووە و لە ئەنجامی دەخالەتی پۆلیس بەرەو توندووتێژی کێشراوە. شایانی باسە، لە گۆڕەپانی “باستیل”، هێزە سەرکوتگەرەکانی پۆلیس لە رێگەی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و باتۆم بەگژ خۆپیشاندەراندا چوونەتەوە. هەروەها لە چەندین شوێنی دیکەی پاریس، بە دەیان هەزار کەس لەدژی چوونەسەرەوەی یاسای خانەنشینی، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.