تێکهەڵچوونی جیاییخوازانی بەلووچ لەگەڵ سوپای پاکستان؛ ١٠ سەرباز کوژران
پێنجشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۰   |  27-01-2022
لە هێرشێکی جیایی خوازانی بەلووچ بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە پاکستان، ١٠ کەس لە هێزە نیزامییەکانی ئەم وڵاتە کوژران
سوپای پاکستان لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکەوە ڕایگەیاند کە ئەم هێرش لە پارێزگای باکووریی “بەلووچستان” ڕووی داوە و تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە دوایین کاتژمێرەکانی کۆتایی ڕۆژی سێشەممەوە دەستی پێکردووە و تا ڕۆژی چوارشەممە درێژەی بووە.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە لەم تێکهەڵچوونەدا یەکێک لە هێرشبەرانیش کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.