تێکچوونی باری تەندروستی ئارشام رەزایی لە زیندانی رەجایی شار
چوارشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۰   |  16-03-2022
زیندانییەکی سیاسی راگیراو لەزیندانی رەجایی شاری کەرەج بە ناوی ”ئارشام رەزایی” بەهۆی مانگرتن لەخواردن و ئەشکەنجە و لێدان لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە باری تەندروەستی ئێکچووە و دوکتوری ناوبراو وتوویە دەبێت دەسبەجی عەمەلیاتی بۆ بکرێ. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بەرپرسانی زیندان لەناردنی ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی خۆیان بواردووە.
شایانی باسە ”ئارشام رەزایی” لەلایەن دادگای تارانەوە بەتۆمەتی ” پڕوپاگاندا دژی نیزام” و ” هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی ٨ساڵ و ٦مانگ زیندانی تەعزیری بەسەرداسەپاوە.