تەرمی لاوێک لە چیاکانی نۆخان دۆزرایەوە
چوارشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۲   |  14-06-2023
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردان، دوای ٢مانگ لە بێ سەر و شوێن بوونی ڕەستگار عیشرەتی، لاوێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، تەرمەکەی لە چیاکانی نۆخان لە بەرزاییەکانی شاری جوانڕۆ دۆزراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە به وتەی شایەتحاڵەکان تەنیا کەمێک لە دەموچاوی و ئێسکەکانی جەستەی ئەم هاوڵاتیە ماوەتەوە.
تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم لاوە لەبەردەستدا نییە.