تەرمی ڕۆژنامەوانێکی بەناوبانگی ئۆکراینی لە نزیک کیێڤ دەدۆزراوه
یەکشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۱   |  03-04-2022
”ئاندری یەرماک” یاریدەدەری سەرۆکایەتی ئۆکراین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە تەرمی وێنەگر و دەرهێنەری بەڵگە فیلمی ئۆکراینی ”ماکس لێڤن” زیاتر لە دوو هەفتە پاش بێسەروشوێن بوونی لە نزیک کیێڤ دۆزرایەوە.
ناوبراو له رۆژی ١٣ی مانگی مارس لە ناوچەیەکی کیێڤ بێسەروشوێن بوو. تەرمەکەی لە یەکی مانگی ئاوریل لە نزیک گوندیك دۆزراوەتەوە. رێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور لە تویتێکدا ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێن ”لێڤن” پێنجەم ڕۆژنامەوانە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیه بۆ سەر ئۆکراین دەکوژرێت.