تەقینەوە لەکارگەیەکی شاری سلێمانی روویدا و برینداری لێی کەوتەوە
یەکشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۱   |  10-04-2022
رۆژی شهممه ٩ی خاكهلێوه تەقینەوەیەک لە کارگەیەک لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ لە پارێزگای سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٣ کەس برینداربوون. شایانی باسە کە سێ لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.
زۆرێک لە بریندارەکان کرێکاری بیانین. ١١ کەسیان خەڵکی هیندوستان، دوو کرێکارەکەی دیکەشیان فارسن و خەڵکی ئێرانن و بەهۆی رووداوەکەوە ئەندامانی جەستەیان لەدەستداوە و دوو لە بریندارەکان جەستەیان سووتاوە و لەبارەی هۆکاری رووداوە کەشەوە تا ئێستا هیچ شتێک نەزانراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین جار رووداوی هاوشێوەی تەقینەوە روویداوە و بەهۆی نەبوونی ئامێری سۆنەرەوە و بوونی ئەو ماددانەی دەتەقنەوە و دەخرێنە ناو ئامێرەکانی تواندنەوەوە.