تەقینەوەی خوێناوی لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023
ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مەودای ٣٠٠ کیلومیتری ڕۆژهەڵاتی شاری کویتە لە ناوەندی پارێزگای بەلوچستان، ژمارەیەک گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری فەڕانسە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لێوار جاددەیی لەم ناوچەیە کە لە باشووری ڕۆژئاوی پاکستان هەڵکەوتووە، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. شایانی باسە، سەرجەم قوربانیانی ئەم ڕووداوە پۆلیسی پاکستان بوون.