فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەقینەوەیەکی شیمیایی گەورە لە کارخانەی کەربۆنات سودیوم لە فیروزاوا
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022

رۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردان، بەوتەی بەرپرسانی رژیم “بە هۆی کون بوونی تانکی ئاموونیاک، تەقینەوەیەکی گەورە لە کارخانەی کەربۆنات سۆدیوم لە شاری فیروزاوا لە ئۆستانی فارس روویدا کە بووە هۆی پەخش بوونەوەی گازی سەمی و بە هۆیەوە زیاتر لە ١٣٣ کەس بریندار بوون. تا ئێستا نە هۆکاری راسەقینەی ئەم تەقینەوە زانراوە و نە لە ژمارەی کوژراوانی ئەم ڕووداوە زانیاریەکی دروست لە بەردەست دایە، بەڵام پێدەچیت ٤٠ بۆ ٧٠ کرێکار گیانیان لەدەست دابێت.
شایانی باسه که ئەم کارخانەیە سالی ١٣٩٩ دەستی بەکار کرد و کەمتر لە ٢ ساڵە کار دەکات.