فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندی کەرەج
دوشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۲   |  29-01-2024

سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “پژمان فاتیحی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری کامیاران، “موحسین مەزڵووم” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، “وەفا ئازەربار” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و “محەممەد فەرامەرزی” تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی دێهگولان، لە زیندانی قزڵحساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، ماڵپەڕی میزان سەر بە دەزگای دادی ڕژیم ئەم هەواڵەی بە فەرمی پشتڕاست کردووەتەوە. ئەم چوار بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان دوای ١٨ مانگ بۆ یەکەمجار و دواجار لە زیندانی ئێڤین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دابوو. ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئەم چوار بەندکراوە بۆ جێبەجێکردنی سزایەکەیان بە چاودێریی چڕی هێزە ئەمنییەکان لە زیندانی ئێڤینی تارانەوە بۆ زیندانی قزڵحساری شاری کەرەج گواسترانەوە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەم چوار بەندکراوە ٢٧ی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی ”افساد فی الارض” لەرێگای هاوکاری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای لە سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم سزایە لە لایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە لە بێدەنگیدا وەک خۆی پشتڕاست کرابوویەوە. هەروەها، ئەو چوار کەسە هەر کامەیان بە تۆمەتی “دروستکردنی دەستە و گرووپ” سزای ١٠ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە سازمانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.