جێبەجێ کردنی حوکمی ئێحسان بێهجەتی لە لایەن دادگای ڕژیم لە کامیاران
شەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۳   |  13-07-2024
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ. ئیحسان بێهجەتی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامیاران، بەمەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی لەژێر چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی بانگ کراوەتە دادگا و سزاکەی جێبەجێ کراوە.
ئیحسان بێهجەتی لەم دواییانەدا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” حوکمی ٩١ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەو حوکمە بۆ چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی کەم کرابوویەوە. ناوبراو لە ڕێکەتی ٩ی ڕێبەندانی پارەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دوای تێپەڕکردنی ٤٠ ڕۆژ زیندان، بەدانانی بارمتە لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات ئازاد کرابوو.