جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ١٠٢ بەندکراو لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە زیندانەکانی ئێراندا
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023
لە ماوەی دوو مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی، سزای سێدارەی لانیکەم ١٠٢ بەندکراو لەبەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە تەنیا ناوی ٩٠ کەسیان هەتا ئێستا زانراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ژمارەیە، ٣٣ کەسیان بەندکراوی کورد بوون و ١٥ کەسیان بەندکراوی بەلووچ، کە زۆرترین حاڵەتی لە سێدارە دراوەکان پێک دێنن. بە شێوەیەک لەم ماوەدا نزیک بە نیوەی ڕێژەی لە سێدارە دراوەکان لە هەموو ئێراندا لە کورد و بەلووچ پێکهاتوون.
لەم ماوەیەدا سزای سێدارەی لانیکەم ٥ بەندکراوی سیاسیی کورد (٢ حاڵەت)، عەرەب، گیلەک و هاووڵاتییەکی ئێرانی-بەریتانی لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی ئەفغان لە سێدارەدراوە.